ئایە هەرگێز گوێتان لێبووە سەربازێ بەشداری لە قورسترین جەنگدا بكات لە جەنگی جیهانی دووەم بەبێ هەڵگرتنی هیچ جۆرە چەكێك تەنانەت چە قۆیەك ؟
ئایە دەكرێ سەربازێكی بێ چەك ئازەترین سەربازبێ تەنانەت لە سكردە سەربازیەكان هەموو ئەو سەربازانەی كە زۆرترین چەك و جبەخانەیان لایە ؟
بیرت لەوە كردۆتەوە كەسێ لە نێو مەیدانی خوێناویترین جەنگدا وانەكانی پیرۆزی پاراستنی گیانی مرۆڤەكان و دلێری و دڵسۆزی و چاونەترسی و ئازایەتی و خوڵقاندنی موعجیزە بلێتەوە
ئەمە چیرۆكی فیلمێكی خەیاڵی نیە،ئەمە چیرۆكی ڕاستەقینەی فیلمێكە كە مێڵ گێبسنی پاڵەوانی فیڵمە سەرسورهێنەرەكان دەرهێنانی بۆ كردووە.
ئەمە چیرۆكی یەكێ لە دڵیرترین و پاڵەوانترین سەربازە لە هەموو مێژووی ئەمریكا و جیهاندا.
ئەو سەربازەی تەنانەت یەك فیشەكیشی لە ژیانیدا نەتەقاند.
ئەو سەربازە بێ باوەڕ نەبوو،گا پەرست نەبوو،بت پەرست نەبوو،سەر بە هیچ رێچك و ئایدۆلۆژیایەكی ماددیەت نەبوو،ئەو سەربازە خوا پەرست بوو،بەلێنی بە خودا دا كە هەرگێز لە ژیانیدا دەست لەچەك نەدات بۆ یەك ساتیش .
سەیر كردنی ئەم فیلمە بۆ ئێوە جێدەهێلین تەنها باسی ئەو بەشانەی دەكەن كە لە ترایەڵ و رێكلامی فیلمەكە باس كراون سپۆیلی ناكەین
كاتێ دەز دەچێـە نیو كەمپی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی،دەبێتە جێگای قسەو دەنگ و باس وەك كەسێكی سەیر و ناتەواو،چونكە دەیەوێ ببێتە سەرباز و چەكیش هەڵنەگرێ،بۆیە سێرجنتەكەی بەسەربازەكانی تری دەڵێ.
دڵتان بەوە خۆش مەكەن دەز لە جەنگ ڕزگارتان بكات،چونكە ئەو باوەڕی بە توند و تیژی نیە.
بۆیە سەربازەكان لە نێو كەمپ زۆر بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن چونكە پێان وایە ترسنۆكە.
تەنها دەستگیرانەكەی دەزانی دەز چ جۆرە كەسێكە بۆیە بە هەموو شێوەك پشتی دەگرێ.
ڕووبەڕووی دادگای سەربازی دەكرێتەوە لەسەر ئەوەی چۆن دەكرێ پێداگری بكا ببێت بە سەرباز و بەبێ هەڵگرتنی چەك ؟
بەڵام كەیسەكە دەباتەوە بەشدار دەبێ لە جەنگ بەبێ بەكارهێنانی یەك دەمانچەی ئاو هاوێژیش.
ئەم فیلمە یەكەمین فیلمی مێل گیبسن بوو لە پاش وەستان لە كاركردن بۆ ماوەی 10 ساڵ.